مزگێنی، ڕزگاربوون، ھیوا

ده‌وه‌ربه‌ری حه‌وت سه‌د ساڵ پێش زایین ئیشایای پێغه‌مبه‌ر به‌م جۆره‌ باسی هاتنی عیسای كردووه‌:

كوڕێكمان ده‌بێت،

كوڕێكمان پێ ده‌درێت و

سه‌ركردایه‌تی ده‌كه‌وێته‌ سه‌رشانی.

ناوی لێ ده‌نرێت

سه‌رسوڕهێنه‌ر و ڕاوێژكار، خودای به‌ توانا،

باوكی هه‌تاهه‌تایی، میری ئاشتی.

ئیشایا ٩: ٦
٧

جبرائیلی فریشته‌ له‌لایه‌ن خوداوه‌ نێردرا بۆ شارێك له‌ ناوچه‌ی جه‌لیل ناوی ناسیره‌ بوو، بۆ لای كچێكی نیشانكراوه‌ له‌ پێواێك ناوی یوسف بوو، له‌ بنه‌ماڵه‌ی داود، ناوی ئه‌م كچه‌ش مریه‌م بوو، فریشته‌كه‌ هاته‌ لای و پێی گوت:

(سڵاو، ئه‌ی ئه‌وه‌ی ڕه‌زامه‌ندیت هه‌یه‌! یه‌زدانت له‌گه‌ڵه‌.)

لۆقا ١: ٢٨

مریه‌م به‌ وته‌ی فریشته‌كه‌ شێواو بیری كرده‌وه‌ ده‌بێت ئه‌م جۆره‌ سڵاوكردنه‌ چی بێت. فریشته‌كه‌ پێی گوت:

(مه‌ترسه مریه‌م، چونكه‌ له‌لای خودا ڕه‌زامه‌ندیت به‌ده‌ست‌هێنا. ئه‌وه‌تا سكت ده‌بێت و كوڕێكت ده‌بێت ناوی لێ ده‌نێیت عیسا.)

لۆقا ١: ٣٠ – ٣١

(عیسا) واته‌ (ڕزگاركه‌ر).

ستایشی مریه‌م

مریه‌م گوتی:

(گیانم یه‌زدان شكۆدار ده‌كات،

ڕۆحم به‌ خودای ڕزگاركه‌رم دڵشاده‌،

چونكه‌ سه‌یری ڕۆح‌سووكی كاره‌كه‌ره‌كه‌ی كرد.

ئه‌وه‌تا له‌ ئێستاوه‌ هه‌موو نه‌وه‌كان به‌ به‌ره‌كه‌تدارم داده‌نێن،

چونكه‌ توانادار شتی گه‌وره‌ی بۆ كردم،

پیرۆزه‌ ناوی ئه‌و.

به‌زه‌ییه‌كه‌ی بۆ ئه‌وانه‌یه‌ كه‌ لێی ده‌ترسن،

نه‌وه‌ دوای نه‌وه‌.

به‌ بازووی كاری به‌هێزی ئه‌نجام دا،

لووتبه‌رزانی به‌ بۆچوونه‌كانی دڵیان په‌رت‌وبڵاو كرده‌وه‌.

تواناداره‌كانی له‌ ته‌خته‌كان هێنایه‌ خواره‌وه‌ و

ڕۆح‌سووكه‌كانی بڵند كرده‌وه‌.

برسییه‌كانی له‌ خێروبێر تێر كرد،

ده‌وڵه‌مه‌ندانی به‌ ده‌ستی به‌تاڵ ڕه‌وان كرده‌وه‌. )

لۆقا ١: ٤٦ – ٥٣.

له‌دایكبوونی عیسا

ئیشایای پێغه‌مبه‌ر ده‌فه‌رمووێت:

(له‌به‌ر ئه‌وه‌ په‌روه‌ردگار خۆی نیشانه‌یه‌كتان ده‌داتێ‌، ئه‌وه‌تا پاكیزه‌یه‌ك سكی ده‌بێت و كوڕێكی ده‌بێت، ناوی لێ ده‌نێت ئیمانوێل).

ئیشایا ٧: ١٤

(ئیمانوێل) واته‌ (خودا له‌گه‌ڵمانه).‌

كاتێ مریه‌می دایكی له‌ یوسف ماره‌بڕاو بوو، پێش ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵی جووت‌بێت بینرا كه‌ سكی هه‌یه‌ به‌ ڕۆحی پیرۆز. یوسف مێردی پیاوچاك بوو، بڕیاری دا به‌ نهێنی ده‌ستی لێ هه‌ڵبگرێت. كاتێ بیری له‌م شتانه‌ ده‌كرده‌وه‌، فریشته‌یه‌كی یه‌زدان هاته‌ خه‌ونی و پێی گوت:

)یوسفی كوڕی داود، مه‌ترسه‌ مریه‌م بهێنیت، چونكه‌ ئه‌وه‌ی ئه‌و سكی پێی هه‌یه‌ له‌ ڕۆحی پیرۆزه‌وه‌یه‌. كوڕێكی ده‌بێت ناوی ده‌نێیت عیسا، چونكه‌ گه‌له‌كه‌ی له‌ گوناهه‌كانیان ڕزگار ده‌كات.)

ئه‌مانه‌ هه‌مووی ڕوویدا، تا ئه‌وه‌ی یه‌زدان له‌ ڕێگای پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ فه‌رموویه‌تی بێته‌ دی: {ئه‌وه‌تا پاكیزه‌یه‌ك سكی ده‌بێت و كوڕێكی ده‌بێت، ناوی لێ ده‌نێن ئیمانوێل.} واته‌: خودا له‌گه‌ڵمانه‌.

(مه‌تا ١: ١٨ – ٢٣)

فریشتایه‌ك مزگێنی ده‌دا


له‌و ناوچه‌یه‌ شوان هه‌بوون له‌ ده‌شت ده‌مانه‌وه‌ و به‌ نۆره‌ ئێشكی مێگه‌لیان ده‌گرت. فریشته‌یه‌ك له‌لایه‌ن یه‌زدانه‌وه‌ هاته‌ لایه‌ن. شكۆمه‌ندی خودا دره‌وشایه‌وه‌ له‌ده‌وروپشتیان، به‌مه‌ ترسێكی زۆریان لێ نیشت. فریشته‌كه‌ پێی گوتان:

(مه‌ترسن، ئه‌وا من مژده‌یه‌كی خۆش و مه‌زنتان پێ ده‌ده‌م كه‌ بۆ هه‌موو گه‌له‌. ئه‌مڕۆ له‌ شاری داود ڕزگاركه‌رێك بۆ ئێوه‌ له‌دایك بوو، ئه‌ویش مه‌سیحی خاون شكۆ. ئه‌مه‌ش نیشانه‌ بێ بۆتان، منداڵێكی پێچراوه‌ی نووستو له‌ ئاخوڕێكدا ده‌بینن.)

له‌ پڕێكدا له‌گه‌ڵ فریشته‌كه‌ كۆمه‌ڵێ هێزی ئامسانی ده‌ركه‌وتن، ستایشی خودایان ده‌كرد و ده‌یانگوت:

(شكۆمه‌ندی بۆ خودا له‌ به‌رزایی، بۆ سه‌ر زه‌ویش ئاشتی، بۆ ئه‌وانه‌ی جێی ڕه‌زامه‌ندی ئه‌ون.)

كاتێ فریشته‌كه‌ لای شوانه‌كان به‌ره‌و ئاسمان ڕۆیشت، به‌ یه‌كتریان گوت:

(كه‌و‌اته‌ با بڕۆین بۆ به‌یت له‌حم تا ئه‌و ڕووداوه‌ ببینین كه‌وا یه‌زدان پێی ڕاگه‌یاندین.)

خێرا هاتن و مریه‌م و یوسف و ئه‌و مه‌لۆتكه‌یه‌ی له‌ ئاخوڕه‌كه‌دا دانرابوو دۆزییانه‌وه‌. كاتێ بینییان، ئه‌و قسه‌یه‌یان بڵاو كرده‌وه‌ كه‌ ده‌رباره‌ی ئه‌م منداڵه‌ پێیان گوترابوو.

(لۆقا ٢: ٨ – ١٧)

ده‌وروبه‌ری هه‌شت سه‌د ساڵ پێش زایین میخای پێغه‌مبه‌ر، به‌م جۆره‌ باسی شوێنی له‌دایكبوونی عیسای كردووه‌:

تۆ ئه‌ی بێت‌له‌حمی ئه‌فراته‌،

هه‌رچه‌نده‌ له‌نێو شارۆچكه‌كانی یه‌هودا بچووكیت،

به‌ڵام له‌ تۆوه‌ بۆ من ده‌رده‌چێت

ئه‌وه‌ی ده‌بێته‌ فه‌رمانڕه‌وای ئیسرائیل،

ڕه‌چه‌ڵه‌كی له‌ دێرزه‌مانه‌وه‌یه‌،

له‌ ئه‌زه‌له‌وه‌یه‌.

(میخا ٥: ٢)

خوێنه‌ری به‌ڕێز:

ئه‌گه‌ر ده‌ته‌وێت دڵنیابوون له‌ ژیانی ئه‌مڕۆ و دواڕۆژدا به‌ ده‌ست بهێنیت و ژیانێكی پڕ له‌ خۆشی و شادی و ئاشتی و هاته‌هاته‌یی به‌ریته‌ سه‌ر، ئه‌وا ده‌تانی ته‌نها ئه‌و ژیانه‌ له‌ عیسای مه‌سیحدا بده‌ست بهێنیت. عیسای مه‌سیح ده‌فه‌رمووێت:

(وه‌رن بۆ لام ئه‌ی هه‌موو ماندووان و بارگرانه‌كان، من ده‌تانحه‌سێنمه‌وه‌.)

(مه‌تا ١١: ٢٨)

هانگه‌وه‌كان به‌ره‌و باوه‌ڕهێنان:

په‌شیمان بیته‌وه‌ له‌ هه‌موو ئه‌و گوناهه‌نه‌ی له‌ ژیانی ڕابردوودا كردووته‌، واته‌ دان به‌وه‌دا بهێنیت كه‌ تۆش وه‌ك هه‌موو مرۆڤێك گوناهباریت و پێویستت به‌ لێخۆشبوونی خودا هه‌یه‌.

ئینجیل ده‌فه‌رمووێت:

كه‌س بێ‌تاوان نییه‌، ته‌نانه‌ت یه‌كێكیش

(ڕۆما ٣: ١٠)

باوه‌ڕ بهێنیت كه‌ عیسای مه‌سیح له‌ پێناوی گوناهه‌كانی تۆدا له‌ خاچ درا و مرد و له‌ پاش سێ ڕۆژ له‌ناو مردوواندا هه‌ستایه‌وه‌. ئه‌وسا ڕزگاربوون به‌ ده‌ست ده‌هێنیت.

ئینجیل ده‌فه‌رمووێت:

چونكه‌ ئه‌گه‌ر به‌ ده‌مت دانت پیانا عیسا په‌روه‌ردگاره‌ و به‌ دڵ باوه‌ڕت كرد كه‌ خودا له‌ناو مردووان هه‌ڵیستانده‌وه‌، ڕزگار ده‌بیت.

(ڕۆما ١٠: ٩)

عیسا ده‌فه‌رمووێت:

(منم ڕووناكی جیهان. ئه‌وه‌ی دوام بكه‌وێت هه‌رگیز به‌ تاریكیدا ناڕوات، به‌ڵكو ڕووناكی ژیانی ده‌بێت.)

(یۆحه‌نا ٨: ١٢)

ئه‌مه‌ ته‌نها سه‌ره‌تای ژیانێكی نوێیه‌ له‌ عیسادا. بۆ قووڵكردنه‌وه‌ی ئه‌م په‌یوه‌ندییه‌ له‌گه‌ڵ عیسادا:

  • هه‌موو ڕۆژێك ئینجیله‌كه‌ت بخوێنه‌ره‌وه‌.
  • هه‌موو ڕۆژێك له‌ نزاكانتدا له‌گه‌ڵ خودا بدووێ.
  • له‌باره‌ی عیساوه‌ بۆ خه‌ڵكی بدووێ.
  • هاورێی له‌گه‌ڵ باوه‌ڕدارانی دیكه‌دا بكه‌.

به‌شی خوێندنه‌وه‌ ھه‌موو ووتار

4 Comments:

  1. دەستان خۆشبێت سەرکەوتووبن

  2. زورسوباس بةراستي ووتةكان برماناو زوربةسودن

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *