چۆن بیر له‌و كه‌سه‌ ئه‌كه‌یته‌وه‌ كه‌ له‌ ناو مردووانا زیندووبووه‌وه‌؟

Jesus_with_Pharisees

 چۆن بیر له‌ عیسا ئه‌كه‌یته‌وه‌؟

عیسا خۆی پرسیاری له‌ فه‌ریسیه‌كان كرد ( چۆن بیرله‌ مه‌ ئه‌كه‌نه‌وه‌؟) ئه‌وه‌تا ئێستاش ئێمه‌ ھه‌مان شت پرسیار ئه‌كه‌ین:

ئایا تۆ ئه‌ی خوێنه‌ری به‌رێز، چۆن بیر له‌ عیسای مه‌سیح ئه‌كه‌یته‌وه‌؟

وه‌ڵامت بۆ ئه‌م پرسیاره‌ گرنگه‌، چونكه‌ خۆشی ئه‌م ژیانه‌ و ژیانی داھاتووی تیایه‌.

عیسای پیرۆز وه‌ك په‌یمانی داوه‌: جارێكی تر ئه‌گه‌رێته‌وه‌ بۆ سه‌ر ڕووی ئه‌م زه‌مینه‌.

دیسان ھه‌مان پرسیار ئه‌كاته‌وه‌:

من كێم؟ چۆن بیر له‌ مه‌ ئه‌كه‌یته‌وه‌؟

خوێنه‌ری به‌ڕێز

ئێمه‌ ئه‌مانه‌وێ له‌م نامیلكه‌دا، چه‌ند ڕاستیه‌كت له‌ باره‌ی عیساوه‌ پێ ڕاگه‌یه‌نین و ئه‌مانه‌وێ تۆ كه‌سی عیسا و كه‌سایه‌تی عیسا به‌راستی بزانیت.

ھیوادارین عیسای پیرۆز ته‌نھا به‌ پێغه‌مبه‌رێك یان به‌ پیاوێكی خواناسی دانه‌نێیت، چونكه‌ ئه‌و كه‌سێكی تایبه‌تی و جیاوازوبێ وێنه‌یه‌ و نموونه‌ی نیه‌ له‌م جیھانه‌دا.

 Jesus_in_manger

چۆن بیر له‌ له‌دایك بوونه‌ سه‌ر سوڕھێنه‌ره‌كه‌ی ئه‌كه‌یته‌وه‌؟

نه‌بووه‌ و له‌ دایك نه‌بووه‌ كه‌سێك، وه‌ك عیسا كه‌ له‌ دایك بوو. تۆ ناوت عوسمانه‌ و كوری عه‌بدوڵای، ئه‌و ناوی دڵشاده‌ و كوری كه‌ریمه‌، فڵان ناوی به‌كره‌ و كوری عه‌ڵی یه‌ ، ھه‌‌موو كه‌سێك كه‌ له‌ دایك بوو ناوی باوكی ھه‌ڵئه‌گرێ، به‌ڵام عیسا به‌ ناوی دایكه‌وه‌ نووسرا به‌ عیسا كوری مریه‌م، چونكه‌ به‌بێ باوك له‌دایك بوو، له‌ ڕۆحی یه‌زدان دروست ببوو.

حه‌وت سه‌د ساڵ پێش له‌ دایك بوونی، ئیشایا نێردراوی یه‌زدان ھه‌واڵی ئه‌م له‌ دایك بوونه‌ی عیسا ڕا ئه‌گه‌یه‌نێت  باسی ئه‌كات.  ئه‌مه‌ش له‌ ته‌وراتا نووسراوه‌ (ئیشایا ٧: ١٤) ھه‌روه‌ھا له‌ ئینجیلی مه‌تا دا ئه‌خوێنینه‌وه‌ كه‌ چۆن ئه‌م له‌ دایك بوونه‌ی پێش بینی بۆ كراوه‌، ھه‌رواش ڕووی داوه‌ و بووه‌.

له‌ ئینجیلی مه‌تا ١: ١٨-٢٥ له دایك بوونی عیسا به‌م شێوه‌یه‌ بوو، له‌ كاتێكا مریه‌م ده‌زگیرانی یوسف بوو، پێش ئه‌وه‌ی بیگوێزێته‌وه‌، به ھ‌ۆی ڕۆحی پیرۆزه‌وه‌ سكی پڕ بووه‌.

یوسفی ده‌زگیرانی كوڕێكی زۆر چاك بوو، نه‌یویست ئابڕوی به‌رێت و بڕیاریدا به‌نھێنی وازی لێ بێنێت.  له‌ كاتێكا كه‌ بیری له‌مه‌ ئه‌كرده‌وه‌، فریشته‌یه‌ك له‌ خه‌وا ھاته‌ لای و پێی ووت: ( ئه‌ی یوسف كوری داود مه‌ترسه‌ له‌وه‌ی مریه‌م بێنیت، چونكه‌ ئه‌وه‌ی ئه‌و سكی پێی ھه‌یه‌ له‌ ڕۆحی پیرۆزه‌).

كورێكی ئه‌بێت و ناوی ئه‌نێیت عیسا، چونكه‌ ئه‌و، ئه‌و كه‌سه‌یه‌ كه‌ گه‌له‌كه‌ی رزگار ئه‌كات له‌ گوناھه‌كانیان.  ئه‌مانه‌ ھه‌مووی ڕوویدا، تاوه‌ك ئه‌وه‌ی یه‌زدان له‌سه‌ر زمانی نێرراوی خۆیه‌وه‌ ڕایگه‌یاند بێته‌ دی (ئا ئه‌وه‌تا كچێك سكی پڕ ئه‌بێت، كوڕێكی ئه‌بێت ناوی ئه‌نرێت به‌ (عه‌مانوێل) واته‌ یه‌زدان له‌ گه‌ڵمانایه‌).

كاتێ یوسف خه‌به‌ری بووه‌وه‌، ئه‌وه‌ی فریشته‌كه‌ فرمانی پێدا كرد: (ھه‌ستا و ده‌زگیرانه‌كه‌ی ھێنایه‌ لای خۆی بێ ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵی جووت ببێ تا له‌دایك بوونی مناڵه‌كه‌، كاتێ مناڵه‌كه‌ له‌ دایك بوو ناوی نا عیسا).

یه‌زدان ئاده‌می باوكمانی له‌ خۆڵ دروست كرد، ئێمه‌ ڕۆڵه‌ی ئه‌وین، ھه‌تا پێغه‌مبه‌ره‌كانیش.  ھه‌موومان له‌ خۆڵی سه‌ر زه‌وین، ته‌نھا عیسا نه‌بێت كه‌ له‌ ئاسمانه‌وه‌یه‌ و یه‌كسه‌ر له‌ ڕۆحی یه‌زدانه‌یه‌وه‌، پاك و بێ گه‌رد، هه‌موو مرۆڤ گوناھی تیایه‌ ته‌نھا ھه‌ر ئه‌و نه‌بێت.  ئینجیلی پیرۆز پێمان ڕا ئه‌گه‌یه‌نێت كه‌ عیسا ھات تاوه‌كو مرۆڤ ڕزگاركات له‌ گوناھ.

ئه‌و ھه‌موو سوڵتان و مه‌زنی و توانای ئاسمانی پێ درا ته‌نانه‌ت گوناھ پاك كردنه‌وه‌ و له‌ گوناھ خۆشبوونیش، ئه‌وه‌ی كه‌ به‌ ھیچ پێغه‌مبه‌رێك و نێراوێكی یه‌زدانی كه‌ نه‌درا.  دوو كه‌س ئه‌كه‌ونه‌ ناو بیرێكی قوڵه‌وه‌ و یه‌كێك له‌و دووانه‌ كه‌ زۆر ئه‌ترسێت به‌ویكه‌ ئه‌ڵێت چارێكم كه‌ و ڕزگارم كه‌، كابراكه‌ی كه‌ش پێی ئه‌ڵێت ھه‌ی بێ مێشك، ئه‌وه‌تا منیش له‌ گه‌ڵتام له‌ ناو ئه‌م بیره‌ قۆڵه‌دا چیت بۆ بكه‌م.  ئینجا پاش ماوه‌یه‌ك یه‌كێك دێت و له‌ سه‌ره‌وه‌ په‌تێكیان بۆ درێژ ئه‌كات و به‌رزیان ئه‌كاته‌وه‌.  ئه‌مه‌ش ئه‌و ده‌وریه‌ كه‌ عیسا ئه‌یبینێت بۆیه‌ ناوی نرا ڕزگاركه‌ر.

 Jesus_with_Pilate

عیسا كێ یه‌‌؟

عیسا ئه‌و كه‌سه‌ پاك و بێ گه‌رده‌یه‌ كه‌ گوناھ له‌ ده‌رونیا نه‌بوو.  ئه‌و ته‌نھا كه‌سێكه‌ له‌م جیھانه‌دا كه‌ پێویستی به‌وه‌ نه‌بوو داوای له‌ گوناھ خۆش بوون بكات.

ھه‌موو كه‌سێك، ته‌نانه‌ت پێغه‌مبه‌ره‌كانیش داوای له‌ گوناھ خۆش بوونیان كرد، داود و ئبراھیم و ھه‌بوو ئه‌وانه‌ی كه‌، به‌ڵام عیسا ته‌نھا كه‌سه‌ كه‌ پێویستی به‌وه‌ نه‌بوو.

ته‌نانه‌ت به‌ دوژمنه‌كانیشی ووت:

كێ ئه‌توانێت ھه‌ڵه‌یه‌كه‌م لێ بگرێت و گوناھێكم باس كات؟

كێ له‌ ئێمه‌ ئه‌توانێت به‌رامبه‌ر یه‌زدان و كه‌س و كار و ھاوڕێیانی ڕابوه‌ستێت و بڵێت من ھیچ گوناھێكم نییه‌ و كێ ئه‌توانێت باسی گوناھ و ھه‌ڵه‌یه‌كی من بكات؟

كاتێك عیسایان به‌ دیلی ھێنایه‌ به‌رده‌م والی ئه‌و ناوچه‌یه‌ كه‌ ناوی پیلاتۆس بوو، پیلاتۆس ووتی:

من ھیچ گوناھێك ته‌نانه‌ت ھه‌ڵه‌یه‌كیش له‌م پیاوه‌دا نابینم. ده‌ستی شت و ووتی:

)من به‌ریم له‌ خوێنی ئه‌م بێ تاوانه‌. (

به‌ كورتی، نه‌ھاتۆته‌ سه‌ر ڕووی زه‌وی كه‌سێك ھه‌ڵه‌ و گوناھی نه‌كردبێت ته‌نھا عیسای پیرۆز نه‌بێت.

 Jesus_with_children

فێركردنه‌كانی عیسا

جارێكیان دوژمنانی عیسا چه‌ند كه‌سێكیان نارد تاكو عیسا به‌دیل بگرن،  كاتێ ھاتنه‌ ئه‌و شوێنه‌ی عیسای لێ بوو و گوێیان له‌ قسه‌ و فێركردنه‌كانی بوو،  ده‌ستیان بۆ نه‌برد و گه‌ڕانه‌وه‌ و ووتیان:

نه‌مان دیوه‌ له‌ ژیانمانا كه‌سێك وه‌ك ئه‌و پیاوه‌ قسه‌ بكات.

  عیسا كه‌ ئه‌ڵێت:  من ڕووناكی جیھانم (یۆحه‌نا ٨ :١٢).

یه‌كێك له‌ ھاوڕێیانم مانای ئه‌م ووته‌یه‌ی عیسا ئاوھا لێكدایه‌وه‌ و ووتی:

پێغه‌مبه‌ران وه‌ك ڕووناكی مانگ وان.

یه‌ك له‌ دوای یه‌ك ھاتن وه‌ك مانگی یه‌ك شه‌وه‌ كه‌ چۆن دێت ئینجا وورده‌ وورده‌ زیاد ئه‌كات و ئه‌بێته‌ مانگی ته‌واو و ڕووناكی ئه‌دات، ئینجا له‌ دواییا نامێنێت.

پێغه‌مبه‌ران وه‌ ك ڕووناكی مانگ، ڕووناكی مۆم و چرا وا بوون و ھه‌موو گه‌لان كه‌مێك له‌و ڕووناكیه‌یان بۆ ھات، به‌ڵام كه‌ ڕووناكی ڕۆژ ده‌ركه‌وت، ئیتر كێ پێو‌یستی به‌ ڕووناكی مۆم و مانگ و چرا ھه‌یه‌؟

عیسا وویی: من ڕووناكی جیھانم

ڕووناكی بۆ ھه‌موو جیھان، بۆ ھه‌موو گه‌لانی سه‌ر ڕووی زه‌وی.

دیسانه‌وه‌ عیسا ئه‌ڵێت: (منم ڕێگاو، ڕاستی و ژیان.)

ھه‌موو پێغه‌مبه‌ران ھه‌وڵیاندا ڕێگای یه‌زدان به‌ خه‌ڵكی بناسێنن و پێشانی بده‌ن،

ووتیان: ئه‌مه‌یه‌ ڕێگه‌ بۆ لای یه‌زدان، ئه‌مه‌ بكه‌ن ئه‌وه‌ مه‌كه‌ن.  به‌ڵام عیسا ئه‌ڵێت: منم ڕێگا.

جارێكیان مناڵێك له‌ شارێكی زۆر گه‌وره‌دا ڕێگه‌ی ماڵه‌وه‌ نادۆزێته‌‌وه‌، یه‌كێك دێت و ڕێگه‌كه‌ی بۆ ده‌ست نیشان ئه‌كات و پێشی ئه‌ڵێت ڕێك بڕۆ ئینجا به‌ ده‌سته‌ڕاستا، دوایی به‌ ده‌ستی چه‌پا ئینجا دیسان وابرۆ…به‌ڵام له‌ پڕ كابرایه‌ك ھات و ده‌ستی مناڵه‌كه‌ی گرت و بردی به‌ ڕێگاكه‌دا دوایش كه‌ مناڵه‌كه‌ ھیلاك بوو گرتیه‌ باوه‌شی تا گه‌یاندیه‌ ماڵه‌وه‌.

كابرای یه‌كه‌م ڕێگه‌كه‌ی بۆ مناڵه‌كه‌ ده‌ست نیشان كرد، به‌ڵام كابرای دووھه‌م خۆی بوو به‌ ڕێگا بۆ مناڵه‌كه‌.

سه‌ره‌رای ئه‌مه‌ عیسای پیرۆز ئه‌ڵێت:

وه‌رنه‌ لام، ھه‌موو ئه‌وانه‌ی بارتان قورس و گرانه‌ و ھیلاكن، من ئه‌تان حه‌سێنمه‌وه‌ (مه‌تا ١١: ٢٨)

ھیچ كه‌سێك، ھیچ پێغه‌مبه‌رێك نه‌یتوانیوه‌ بدوێت به‌م شێوه‌یه‌ی عیسا پێی داواوه‌.  عیسای پیرۆز وێنه‌ی نییه‌، كه‌واته‌ كابراكان ڕاستیان كرد كه‌ ووتیان:

  نه‌مان دیوه‌ له‌ ژیانمانا كه‌سێك وه‌ك ئه‌و پیاوه‌ قسه‌ بكات!ناو و ناونیشانی عیسا

ھه‌موو نێرراوێكی یه‌زدان ناونیشانی خۆی ھه‌بووه‌، نێردراوی یه‌زدان ئیبراھیم ناونیشانی (دۆستی یه‌زدان) بووه‌، نێردراوی یه‌زدان موسا ناونیشانی (قسه‌كه‌ری یه‌زدان) بووه‌ و به‌م شێوه‌یه‌ عیسا ئه‌و ناونیشانه‌ی وه‌رگرت، كه‌ به‌ (ڕۆحی یه‌زدان) یان به‌ (ڕۆڵه‌ و كوری یه‌زدان) ناوبرا.

له‌ ئینجیلی پیرۆزدا ئه‌خوێێنینه‌وه‌ كه‌ چۆن عیسا له‌ ڕۆحی یه‌زدان له‌ دایك بوو وه‌ چۆن له‌ ئاسمانه‌وه‌ یه‌زدانی باوك ئه‌دوێت و ئه‌ڵێت: ئه‌وه‌تا رۆڵه‌ی من، ئه‌وه‌ی پێی دڵشادم.(لۆقا ٩: ٣٥)

ته‌نانه‌ت لای مرۆڤیش ڕۆڵه‌ و كوڕ زۆر گرینگ و خۆشه‌ویست تره‌ له‌ دۆست یان ھاوڕێ یان قسه‌كه‌ر، ھه‌روه‌ھا ڕۆڵه‌ یا كوڕ كه‌سێكه‌ كه‌ نموونه‌یه‌ بۆ باوك و له‌ باتی باوك ئه‌دوێت و جێگه‌ی باوك ئه‌گرێته‌وه‌ و خه‌ڵكی به‌ چاوی باوكیه‌وه‌ سه‌یری ئه‌كه‌ن.

كاتێك فیلیپۆس به‌ عیسا ئه‌ڵێت گه‌وره‌م باوكمان نیشان به‌، عیسا وه‌لامی ئه‌داته‌وه‌ و ئه‌ڵێت: فیلیپۆس، من ماوه‌یه‌كی دوور و درێژه‌ له‌ گه‌ڵتانم، ھێشتا ھه‌ر نه‌تان ناسیم؟  ئه‌وه‌ی منی بینیه‌وه‌، باوكی بینیوه‌، من له‌ باوكدام و باوكیش له‌ مندایه‌. (یۆحه‌نا ١٤ : ٩-١٠)

Jesus_healing_at_Bethesda

ھێز وتوانای عیسا

ئه‌و توانای ھه‌موو شتێكی ھه‌یه‌، له‌ سه‌ر زه‌وی  و له‌ ئاسمانیش، ئه‌وه‌ی یه‌زدان ئه‌و كات، عیسای پیرۆزیش كردی.  مردوی زیندووكرده‌وه‌، كوێری چاك كرده‌وه‌، نه‌خۆشی قورس و گرانی له‌ سه‌ر شانی خه‌ڵكی لابرد، ته‌نانه‌ت گوناھی خه‌ڵكیشی به‌خشی، ھه‌موو ئه‌و شتانه‌ی كرد كه‌ ته‌نھا یه‌زدان ئه‌توانێت بیكات.

پێغه‌مبه‌ران نه‌خۆشیان چاك كردۆته‌وه‌ و ھه‌ندێ شتی كه‌یان كردوه‌، ھه‌موو به‌داواكاری له‌ یه‌زدان و به‌ ناوی یه‌زدانه‌وه‌، به‌ڵام عیسا ھه‌موو ئه‌وانه‌ی كرد به‌ ھێزی خۆی و داوای خۆی.

عیسای پیرۆز كاتێك نه‌خۆشی چاك كرده‌وه‌ یان مردووی زیندووكرده‌وه‌ ووتی:

من ئه‌مه‌وێت چاك به‌ره‌وه‌!

من ئه‌مه‌وێت پاك به‌ره‌وه‌!

من ئه‌مه‌وێت زیندووبه‌ره‌وه‌ و ھه‌سته‌!

له‌ ئینجیلی مه‌رقۆس به‌شی پێنجه‌م نووسراوه‌، عیسا ده‌ستی كچێكی گرت و بانگی كرد و ووتی:

ئه‌و كیژۆڵه‌، پێت ئه‌ڵێم ھه‌سته‌! (مه‌رقۆس ٥ : ٤١)

عیسا به‌ ئاشكرا باسی ده‌سه‌ڵاتی خۆی كرد و خۆی بۆ خه‌ڵكی ده‌رخست. له‌ . (یۆحه‌نا ٥ : ١١) ئه‌خوێنینه‌وه‌ كه‌ عیسای پیرۆز ئه‌ڵێت:

منم زیندووبوونه‌وه‌ و ژیان.

ڕۆژی ھه‌ستانه‌وه‌ و زیندووبوونه‌وه‌، ھه‌موو مرۆڤ مرۆڤی ناو گوڕستانه‌كانیش ھه‌موو، گوێ یان له‌ ده‌نگی ئه‌بێت و زیندوو ئه‌بنه‌وه.

عیسای پیرۆز نه‌ك ھه‌ر ته‌نھا توانای نه‌خۆشی چاك كردنه‌وه‌ و زیندوو كردنه‌وه‌ی ھه‌یه‌ به‌ڵكو توانای ئه‌وه‌شی ھه‌یه‌ كه‌ ژیانی ھه‌تاھه‌تایی ژیانی دوایی به‌ مرۆڤ ببه‌خشێ، واته‌ عیسای پیرۆز ھه‌موو توانایه‌كی یه‌زدانی ھه‌یه‌ بۆیه‌ ئه‌و به‌ مامۆستا و نێرراو و خوداوه‌ندیش ناو ئه‌برێت.

Passover_lamb

ئازار چێشتن و مردنی عیسا

كێ ئه‌زانێ شوێن و كاتی مردنی؟ له‌ سه‌ر ڕێگا، له‌ ماڵه‌وه‌، له‌ خه‌سته‌خانه‌، به‌ته‌مه‌نی چل ساڵی، چل و پێنچ ساڵی، شه‌ست ساڵی، زیاتر كه‌م تر. به‌ نه‌خۆشی، به‌چی و چۆن ئه‌بێت مردنه‌كه‌ی كه‌س ئه‌مه‌ی نه‌زانیوه‌ و ناش زانێت، ته‌نھا عیسا نه‌بێت، كات و شێوه‌ و شوێنی مردنی خۆی به‌ قوتابیه‌كانی ووت كه‌ له‌ ئۆرشه‌لیم ئه‌بێت و له‌ جه‌ژنی قوربانا ئه‌بێت، ئه‌و كاته‌ی مه‌ڕی تیا سه‌ر ئه‌برێت و ئه‌كرێت به‌ قوربانی ئه‌میش له‌و رۆژه‌دا له‌ خاچ ئه‌درێت و به‌مه‌ ئه‌بێته‌ قوربانیه‌كی مه‌زن، قوربانییه‌ك كه‌ ئیتر له‌ دوای ئه‌و ڕۆژه‌وه‌ پێویست به‌ مه‌ڕ سه‌ربرین نه‌بێت، بۆ پاك كردنه‌وه‌ی گوناھ.

خوێنی عیسای له‌ ڕۆحی یه‌زدان له‌ دایك بوو، بووه‌ قوربانییه‌كی گه‌وره‌ و له‌و ڕۆژه‌وه‌ ئیتر زۆر كه‌س ھه‌ن كه‌ بۆ جه‌ژنی قوربان مه‌ڕ سه‌ر نابڕن تابیكه‌نه‌ قوربانی بۆ پاك بوونه‌وه‌ی ھه‌ڵه‌ و گوناھیان، چۆنكه‌ باوه‌ر به‌وه‌ ئه‌كه‌ن كه‌ خوێنی قوربانیه‌كه‌ی عیسا زۆر مه‌زنتره‌ له‌ خوێنی ئاژه‌ڵێك. له‌ گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا ئه‌بێت ئه‌وه‌ بزانیت، كه‌ عیسا خۆی به‌ ڕه‌زامه‌ندی خۆی چوو بۆ سه‌رخاچ. له‌ ئینجیلی یۆحه‌نا ١٠ :١٨ نووسراو، عیسا ئه‌ڵێت: كه‌س ناتوانێت ژیانم به‌رێت، من خۆم پێشكه‌شی ئه‌كه‌م.

Empty_tomb

زیندوبوونه‌وه‌ و سه‌ركه‌وتنی عیسا

عیسای پیرۆز نه‌ك ھه‌ر كات و شوێنی مردنی خۆی ده‌ست نیشان كرد، به‌ڵكی كاتی زیندو بوونه‌وه‌شی ئاشكرا كرد.

ئه‌و مرد و دوژمنانی ھه‌موو توانایه‌كیان به‌كارھێنا تاوه‌ك له‌ گۆڕه‌كه‌یدا بمێنێته‌وه‌.  تاشه‌ به‌ردێكی زۆر گه‌وره‌ و قورسیان خسته‌ به‌ر ده‌رگای گۆرستانه‌كه‌ و مۆری ده‌وڵه‌تی ڕۆمیان لێدا و به‌ پاسه‌وان ئه‌گاداریان كرد.  به‌ڵام وه‌ك په‌یمانی دابوو، له‌ مردن ھه‌ڵسایه‌وه‌ و خۆی نیشان به‌ قوتابیه‌كانی دا په‌ترۆس و مریه‌م ھه‌روه‌ھا خۆی نیشان به‌ نزیكه‌ی پێنج سه‌د كه‌سی كه‌ دا.

 عیسای پیرۆز شوێنی بزماره‌كانی له‌ خاچ دانه‌كه‌ی به‌ ده‌ست و قاچیه‌وه‌ نیشان دا و خواردی و خواردیه‌وه‌ له‌ گه‌ڵیان.

Ascension

به‌رز بوونه‌وه‌ی بۆ ئاسمان

گه‌ت ھات و له‌ كۆمه‌ڵی جوله‌كه‌ بپرسی و بڵێیت: كێتان ئه‌وێت كه‌ به‌رزترین پله‌ و پایه‌ی ھه‌بێت له‌ ئاسمانا؟ ئه‌وا خیرا وه‌ڵام ئه‌ده‌نه‌وه‌ و ئه‌ڵێن، موسا.

ئه‌گه‌ر له‌ كۆمه‌ڵێ مه‌سیحی بپرسی، ئێوه‌ كێتان ئه‌وێت، ئه‌ڵێن عیسا. ھه‌ر كۆمه‌ڵه‌ی داوای نێردراوێك ئه‌كات.

به‌ڵام یه‌زدانی باوك عیسای پیرۆزی برد بۆ ئاسمان و به‌رزترین و مه‌زنترین پایه‌ و پله‌ی پێ به‌خشی. له‌ ئینجیلدا (فیلیپی ٢: ٩-١١) نووسراوه‌:

بۆیه‌ خودا زۆر به‌رزی كرده‌وه‌ و

ناوێكی دایێ له‌ سه‌رووی هه‌موو ناوێك،

تاكو هه‌موو ئه‌ژنۆیه‌ك بۆ ناوی عیسا چۆك دابده‌ن،

له‌ ئاسمان و سه‌ر زه‌وی و ژێر زه‌ویش،

هه‌روه‌ها هه‌موو زمانێك دان بنێت كه‌ عیسای مه‌سیح خاوه‌ن شكۆیه‌،

بۆ شكۆی خودای باوك.

Mansion

گه‌ڕانه‌وه‌ی عیسا بۆ سه‌ر ڕووی زه‌وی

له‌ ئینجیلی یۆحه‌نا ١٤: ١-٤ نووسراوه. ‌ عیسا ئه‌لێت:

(دڵ ته‌نگ مه‌بن، ئێوه‌ باوه‌رتان به‌ یه‌زدان ھه‌یه‌، كه‌واته‌ باوه‌ر به‌ من بكه‌ت.  ماڵی باوكم ژووری زۆری تیایه‌، خۆ ئه‌گه‌ر وا نه‌بوایه‌ ئه‌وسا ئه‌م ووت، من ئه‌ڕۆم بۆ ئه‌وه‌ی شوێنتان بۆ ئاماده‌كه‌م.

دوای ئه‌وه‌ی ئه‌چم بۆ ئاسمان، ئه‌گه‌رێمه‌وه‌ لاتان، ئه‌وسا له‌گه‌ڵ خۆم ئه‌تان به‌م، تا ئێوه‌ش له‌و شوێنه‌ بن كه‌ منی لێ ئه‌بم.  ئێوه‌ ڕێگای ئه‌و شوێنه‌ ئه‌زانن كه‌ من بۆی ئه‌چم. )

ھه‌روه‌ھا دوای ئه‌وه‌ی عیسا گه‌ڕاوه‌یه‌ بۆ ئاسمان خه‌ڵكی شاری جه‌لیلی بانگ كردوو پێی ووتن:

(ئه‌ی جه‌لیلیه‌كان،  ئه‌وه‌ چیتانه‌ ھه‌ر ڕاوه‌ستاون و سه‌یری ئاسمان ئه‌كه‌ن، ئه‌و عیسایه‌ی له‌ نێوانتانا به‌رز كرایه‌وه‌: جارێكی كه‌ ئه‌گه‌ڕێته‌وه‌).  ھه‌موو مه‌سیحیه‌ باوه‌رداره‌كان گومان له‌ گه‌ڕانه‌وه‌ی عیسای پیرۆز ناكه‌ن و چاوه‌ڕوانی گه‌ڕانه‌وی ئه‌كه‌ن، تاوه‌ك بێته‌وه‌ و ھه‌موو باوه‌ردارانی له‌ سه‌ر زه‌وی و له‌ ژێر زه‌و‌ی له‌گه‌ڵ خویا به‌رێت.

عیسای پیرۆز مسۆگه‌ر ئه‌گه‌ڕێته‌وه‌ و ھه‌رچی كه‌س ھه‌یه‌ باوه‌ری پێ ئه‌ھێنێ و به‌ پادشا و خوداوه‌ندی خۆیانی دا ئه‌نێن.  ھه‌موو كه‌س دێته‌ به‌رده‌می ڕاناوه‌ستێ تاوه‌ك حسابی له‌گه‌ڵ بكات.

گه‌ر ھات و یه‌كێكێش پێی ووت تۆ یه‌كێكی له‌ نێرراوانی یه‌زدان، ئه‌وسا دیاره‌ ئه‌ویش ئه‌ڵێت باشه‌ بۆچی به‌ قسه‌ت نه‌كردم؟

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *