نه‌ورۆز

ڕاستی ده‌ناسن،ڕاستیش ئازادتان ده‌كات

Newroz_town

موژده‌ی جه‌ژنی نه‌ورۆز

كه‌ گوێبیستی موژده‌ی جه‌ژنی نه‌ورۆز ده‌بین ڕاسته‌وخۆ بیرمان ده‌چێته‌وه‌ سه‌ر ئه‌و ئازادییه‌ی كه‌وا كاوه‌ی ئاسنگه‌ر بۆ گه‌له‌كه‌ی به‌ده‌ستی ھێنا.

گێڕانه‌وه‌ی چۆنییه‌تی ئه‌م رووداوی مه‌زنه‌ له‌ دیرۆكی گه‌له‌كه‌ماندا به‌ چه‌ندین شێوازی جیاواز ھاتووه‌،  یه‌كێك له‌م چیڕۆكانه‌ ده‌ڵی ٦١٢ ساڵ پێش زایین پاشایه‌ك له‌ كوردستان ھه‌بووه‌ به‌ ناوی زوحاك.  له‌ لایه‌ن ئه‌ھریمه‌نی شه‌یتانیه‌وه‌ ھێرشی كرایه‌ سه‌ر، دوو ماری ڕه‌شی گه‌وره‌ی له‌سه‌ر شانه‌كانی ڕوواند، ماره‌كان گه‌شه‌یانكرد .

زوحاكی پاسای زۆر ئازارده‌دا، ته‌نھا له‌و كاته‌دا ئازاری نه‌ده‌ما كه‌وا مێشكی گه‌نجانی بدابووایه‌ ماره‌كانی سه‌ر شانی.  تاكو له‌ شار و لادێیه‌كانی ده‌وروبه‌ریش گه‌نجی به‌ زۆره‌ملی ده‌ھێنا بۆ ئه‌وه‌ی ده‌رخواردی ماره‌ برسییه‌كانی بدات.  له‌ ئه‌نجامی ھێرشی ئه‌ھریمه‌ن بۆ سه‌ر وڵات تیشكی خۆر نه‌ما و خاكه‌كه‌ سارد و ھه‌ژار بوو.

 له‌و شاره‌ی زوحاك فه‌رماڕه‌وایی ده‌كرد، كاوه‌ی ئاسنگه‌ریش ھه‌ر له‌و شاره‌ ده‌ژیا، به‌ھۆی ئه‌وه‌ی پیشه‌گه‌ری ناڵبه‌ندی ده‌كرد كه‌سێكی به‌ھێز بوو.  حه‌وت كوڕی ھه‌بوو، یه‌ك له‌دوای یه‌ك بردران و مێشكیان ده‌رخواردی ماره‌كانی سه‌رشانی پاشا ده‌درا.

له‌ كۆشكی پاشا بڕیار ده‌رچوو كه‌وا دواین كوڕی كاوه‌ی ئاسنگه‌ر بكرێته‌ خۆراكی ماره‌كان.  دڵته‌نگی و توڕه‌یی ته‌نگی پێھه‌ڵچنی، كه‌سوكار و خزمانی ئاگاداركرده‌وه‌ كه‌وا بۆ پاڕانه‌وه‌ له‌ پێناوی رزگاركردنی منداڵه‌كه‌ی ده‌چێته‌ لای زوحاك، ئه‌گه‌ر پاڕانه‌وه‌كه‌شی سه‌ری ئه‌كرت ئه‌وا چه‌كوشه‌كه‌ی ڕاده‌وه‌شێنێت و سه‌ری پانده‌كاته‌وه‌.  ئه‌گه‌ر سه‌ركه‌وت ئه‌وا له‌سه‌ر به‌رزتین شاخ ئاگرێك ده‌كاته‌وه‌.

زوحاك گوێی به‌ پاڕانه‌وه‌كه‌ی كاوه‌ نه‌دا، ئه‌وه‌بوو كاوه‌ چه‌كوشه‌كه‌ی ڕاوه‌شاند، زوحاكی كوشت و ماره‌كانی ئه‌ھریمه‌تی له‌ناوبرد، چووه‌ سه‌ر به‌رزترین شاخ و ئاگرێكی گه‌وره‌ی كرده‌وه‌.

خه‌ڵكی ئه‌و گوندانه‌ی ئاگره‌كه‌یان بینی، ئه‌وانیش ئاگری دیكه‌یان كرده‌وه‌، تاوه‌كو شار و گونده‌كانی تریش بیبینن، به‌م جۆره‌له‌ ھه‌موو وڵاتدا ئاگر كرانه‌وه‌ی جه‌ژنیان گێڕا.

له‌ كۆتاییدا ده‌ڵێین كاوه‌ پاڵه‌وانێكی چاونه‌ترس بوو، ئاماده‌ بوو ژیانی خۆی بخاته‌ مه‌ترسی له‌ پێناوی ئازادی گه‌له‌كه‌ی.

Newroz_dance

موژده‌ی مه‌سیح

كه‌ گوێبیستی موژده‌ی مه‌سیح ده‌بین ڕاسته‌وخۆ بیرمان ده‌چێته‌ سه‌ر ئه‌و ئازادییه‌ی عیسا به‌ده‌ستیھێنا.  له‌و سه‌رده‌مدا خه‌لكی له‌ كۆیلایه‌تی ده‌ژیان، ئه‌و جاره‌یان شه‌یتان په‌لكێشی گوناھی ده‌كردن.  ھه‌روه‌ك عیسای مه‌سیح ده‌ڵێت: (ھه‌ر كه‌سێك گوناھ بكات كۆیله‌ی گوناھه‌.) ھۆكاری ده‌ركه‌وتنی مه‌سیح بۆ تێكشكاندنی كاره‌كانی شه‌یتان بوو. ھه‌روه‌ك ئینجیل ده‌ڵئ: ( بۆ ئه‌مه‌ ده‌ركه‌وت، تاكو كاره‌كانی شه‌یتان تێكبدات.)

كرۆكی ئازادی مه‌سیح لێخۆشبوونی گوناھه‌، ھه‌روه‌ك ئه‌م چیرۆكه‌ راسته‌قینه‌وه‌ له‌ ئینجیلدا باسی ده‌كات:

{پاش چه‌ند ڕۆژێك مه‌سیح ھاته‌وه‌ ناو كه‌فه‌رناحوم. جا بیسترا كه‌ له‌ ماڵه‌وه‌یه‌. خه‌ڵكێكی زۆر كۆبوونه‌وه‌، به‌شێوه‌یه‌ك له‌به‌رده‌رگاش جێ نه‌ما.  ئه‌ویش به‌ وشه‌كه‌ بۆیان ده‌دوا.  ئیفلیجێكیان ھێنا لای، به‌ چواران ھه‌ڵیانگرتبوو.  به‌ڵام له‌به‌ر خه‌ڵكه‌كه‌ نه‌یانتوانی بیبه‌نه‌ لای، جا سه‌ربانی ئه‌و شوێنه‌یان ھه‌ڵگرت كه‌ ئه‌وی لێ بوو، كۆنێكیان كرده‌وه‌ و نوێنه‌كه‌یان شۆڕكرده‌وه‌ كه‌ ئیفلیجه‌كه‌ی له‌سه‌ر بوو، كاتئ عیسا باوه‌ڕیانی بینی، به‌ ئیفلیجه‌كه‌ی ووت: ( كوڕم، گوناھه‌كانت به‌خشرا. )

ھه‌ندێك مامۆستای ته‌ورات له‌وێ دانیشتبوون، له‌ دڵی خۆیاندا بیریان ده‌كرده‌وه‌: (بۆ چی ئه‌مه‌ ئاوا ده‌دوێت؟  كفرده‌كات! كێ ده‌توانێ گوناھ ببه‌خشێت ته‌نھا خودا نه‌بێت؟)

یه‌كسه‌رعیسا به‌روحی خۆی زانی له‌ ناو خۆیاندا ئه‌م گفتوگۆیه‌ ده‌كه‌ن، پێیوتن: (بۆ چی له‌ دڵتاندا بیرله‌م شتانه‌ ده‌كه‌نه‌وه‌؟ كامیان ئاسانتره‌، به‌ ئیفلیجه‌كه‌ بڵێی: گوناھه‌كانت به‌خشران، یان بڵێی: ھه‌سته‌، نوێنه‌كه‌ت ھه‌ڵگره‌  بڕۆ؟  به‌ڵام بۆ ئه‌وه‌ بزانن، مه‌سیح له‌سه‌ر زه‌وی ده‌ساڵاتی گوناھ به‌خشینی ھه‌یه‌…) به‌ ئیفلیجه‌كه‌ی ووت: (پێت ده‌ڵێم: ھه‌سته‌، نوێنه‌كه‌ت ھه‌ڵبگره‌ و بڕۆ بۆ ماڵه‌وه‌.)

ئه‌ویش یه‌كسه‌ر ھه‌ستا و نوێنه‌كه‌ی ھه‌ڵگرت و به‌ به‌رچاوی ھه‌موواندا چووه‌ ده‌ره‌وه‌.  به‌شێوه‌یه‌ك ھه‌موو سه‌رسام بوون و ستایشی خوودایان كرد و وتیان: )ھه‌رگیز شتی وامان به‌دیوه‌!)}

مه‌سیح له‌وه‌وه‌ ده‌سه‌ڵاتی گوناھ به‌خشینی به‌ده‌ستھێنا كه‌وا له‌سه‌ر خاچ گیانی خۆی به‌خشی، له‌ پێناوی ئازادكردنی مرۆڤ له‌ گوناھ.  ھه‌روه‌ك نوسراوه‌: ( ئه‌وه‌ی له‌پیناوی گوناھه‌كانمان خۆی به‌خشی، تاكو…له‌م جیھانه‌ خراپه‌ی ئێستا ڕزگارمان بكات.)

ئه‌و ئازادییه‌ تاھه‌تاییه‌، تاكو ئێمڕۆش،  بۆ ھه‌موو مییاله‌تێك و تێكڕای جیھان، رێگایه‌ بۆ ناسینی راستی، ھه‌روه‌كی مه‌سیح به‌ باوه‌ڕدارانی ووت:

( گه‌ر له‌ وشه‌كه‌مدا جێگیربن، ئه‌وا به‌ ڕاستی قوتابی منن و راستی ده‌ناسن، راستیش ئازادتان ده‌كات.)

به‌ ھاوكاری‌ كۆمه‌ڵه‌ی نێوده‌وڵه‌تی كتێبی پیرۆز

وێنه‌كان له‌ ئه‌و ماڵپه‌ره‌وه

گه‌رانه‌وه‌ بۆ ووتار  به‌شی خوێندنه‌وه‌

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *